AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢٣ ١٥:٤١

پزشکی دادوەریی ئێران: شوناسی 3375 شەهیدی شەڕی ڕابردوو ناسراوەتەوە

پزشکی دادوەریی ئێران: شوناسی 3375 شەهیدی شەڕی ڕابردوو ناسراوەتەوە

ناسینەوەی شوناسی زیاتر لە سێ هەزار و 300 شەهیدی ئێران لە شەڕی ڕەمەزان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسجەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەری ئێران وتی:
لە ماوەی شەڕی سەپێنراوی ئەم دواییەدا، تەرمی سێ هەزار و 375 شەهید لەلایەن ڕێکخراوی پزیشکی دادوەرییەوە بە بەکارهێنانی ڕێگەی زانستی و تایبەتمەند دەستنیشانکران.

لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 875 شەهید لە ڕەگەزی پیاون و 496 کەسیان لە ڕەگەزی ژن بوون.
لە نێو ئەو شەهیدانەی دەستنیشانکراون، حەوت (2.1%) تەمەنیان لە خوار یەک ساڵەوە بووە، 255 (7.55%) تەمەنیان لە نێوان 1 بۆ 12 ساڵ بووە، 121 (3.58%) تەمەنیان لە نێوان 13 بۆ 18 ساڵ بووە.
1761 لە شەهیدان (52.18%) لە گرووپی تەمەنی 19 بۆ 40 ساڵ، 906 (26.84%) لە گرووپی تەمەنی 41 بۆ 60 ساڵ و 223 (6.61%) تەمەنیان لە سەرووی 61 ساڵەوە بووە.
لە نێو شەهیدەکاندا کەسانێکیش هەن کە ڕەگەزنامەی ئەفغانستان، سوریا، تورکیا، پاکستان، چین، عێراق، لوبنانیان هەیە.

News ID 59215

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha