ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئێحسان یاسین زەڵمی:وا چل ڕۆژە ئەمریکا شەڕێکی دژی ئێران دەستپێکردوەو ترس و دڵەڕاوکێی لە دڵی ڕۆڵەکانی میللەتەکەماندا دروست کردووە، لە کۆتاییشدا گەیشتنەوە بە خاڵی سەرەتایی ئەویش هەموو داواکاریێکی دونیاو فشارێکیان ئەوەبوو گەروی هورمز بکرێتەوە کە پێش شەڕەکە کراوە بوو.
لەم شەڕەدا ئەمریکا بە پەلامارە دڕندانەکانی بۆ سەر ژێرخانی ئابوری ئێران و زانکۆو زانستگاکان و دامەزراوە مەدەنییەکان سەلماندی کە ئامانجەکەی کوشتنی خەڵکی سڤیل و وێرانکردنی وڵاتێکی پێشکەوتووە نەک گۆڕانکاری لە دەسەڵاتێکی یاخی.
ئەوەی تا ئێستە کەمێ متمانەی بە ئەمریکاو ئیسرائیل هەبوو بە فریادڕەسی ئەزانین تێگەیشت کە ئەم زلهێزانە چەندە دڕندەو بێ ڕەحم و سۆزن ، هیچ بەهایەکی مرۆڤانەیان نیەو ئەوەی پێی بڵێن بەزەیی نیانە بەرامبەر مناڵ و خەڵکی سڤیل.
لە کۆتاییدا گەیشتن بە چی..؟
- لوت شکان و ڕازی بوون بە گەڕانەوە بۆ خاڵی سەرەتاو پەشیمان بونەوە لە ئامانجی گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران.
- حساب نەکردن بۆ دۆستەکانیان وتۆڕە کردنیان.
- وێرانکاردنی تەلئەبیب و تاران و زیان گەیاندنێکی زۆری ماددی.
- بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو دڵی خەڵکی بێ تاوان.
-دەرخستنی لوت بەرزی و درۆزنی تڕەمپی سەرۆکی گەورەترین وڵاتی دونیا.
بە داخەوە کوردستانی خۆشەویستمان پریشکی ئەم ئاگرەی بەر کەوت و چەن هاوڵاتیەک شەهید بوون و چەن شوێنێک کاول کرا، دەسەڵاتدارانی هەرێمیش با پەندی لێ وەرگن و بزانن ئێمە بێ کەس و بێ دەسین عاقڵانە دەست بخەنە ناودەستی یەکتر بۆ ڕزگار کردنی میللەتە ستەمدیدەکەمان.
هیوادارین کۆتایی بەم شەڕە ماڵوێنکارییە بێت و مرۆڤە عاقڵەکان ئەسپی خۆیان لە مەیدانی مرۆڤانەی دونیا تاو بدەن و ئارامی بگێڕنەوە بۆ وڵاتانی دەوروبەر.
Your Comment