AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ١٥ ١١:٣٢

ئێران هێرش بۆ سەر ڕیازی ڕەتکردەوە؛ کاری ئێمە نەبووە پیلانی ئیسڕائیلە

ئێران هێرش بۆ سەر ڕیازی ڕەتکردەوە؛ کاری ئێمە نەبووە پیلانی ئیسڕائیلە

سپای پاسداران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز هیچ پەیوەندییەکی بە ئێرانەوە نییە، ڕایگەیاند: وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەبێ لە بەرامبەر فیتنەی دوژمن وریا بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران لە ڕاگەیاندنی ژمارە ٥٤ی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی چوارەمدا ڕایگەیاند: بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز هێرشی کراوەتە سەر. لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەم ڕووداوە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەئیمە نیە.

بە سەرنجدان بە ستراتیژی دوژمنی زایۆنیستی لە ناوچەکەدا، ئەم کارە بە دڵنیاییەوە لە لایەن زایۆنیستەکانەوەیە.

بانکی ئامانجەکانی N.M.J.A پێشوەختە بە ڕوونی باسکراوە و هۆشداریی پێویست بە وڵاتانی دراوسێ و موسڵمان سەبارەت بە فیتنەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکەدا دراوە.

زۆر گرنگە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وریا بن لە بەرامبەر فیتنەی بزووتنەوەی ئەمریکی- زایۆنیستی بۆ ناسەقامگیری و لەناوبردنی ناوچەکە.

News ID 59094

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha