AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ١٠ ١٣:٢٠

بەقایی: دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا نییە

بەقایی: دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بڕیاردان لەسەر شەڕ و ئاشتی بە دەستی بەرپرسانی پەیوەندیدارە و لە یاسادا یەکلایی بۆتەوە.


بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەقایی ڕایگەیاند کە لە ئێستادا ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی هێرش و جەنایەتەکانیان دژی ئێمە چڕکردۆتەوە و ژێرخانەکانی ئێمە دەکەنە ئامانج. لە ئێستادا ئێمە تەنیا فوکووسمان لەسەر بەرگری لە وڵاتمانە.
وتیشی: هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا نییە. ئەوەی باس دەکرێت تەنیا ئەو پەیامانەیە کە لە ڕێگەی هەندێ نێوبژیڤانەوە لەوانە پاکستان، بەدەستمان گەیشتووە کە ئەمریکا داوای دانوستان دەکات.

News ID 59030

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha