بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار یەحیا ڕەحیم سەفەوی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: شیکاری سیاسی من ئەوەیە کە ترامپ بووەتە یارییەک لە دەستی نەتانیاهۆ، واتە ئەمریکا بۆ ڕژێمی زایۆنی دەکاتە قوربانی. زۆرێک لە سیاسەتمەدارانی ئەمریکا هەروەها دەڵێن بۆچی دەبێ پارەی باجدەران و گیانی سەربازانی ئەمریکی بکرێتە قوربانی بۆ ناتانیاهۆ و ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوە نەتانیاهۆ بوو کە لە کۆبوونەوەکانیدا زانیاری و خەمڵاندنی ناڕاستی خستەڕوو؛ ئەوان پێیان وابوو کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە لاواز بووە، لە کاتێکدا ئێمە دەیان هێندە بەهێزتر بووین.
Your Comment