بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا ڕایگەیاندووە، "ئەو ڕاپۆرتانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە کشانەوەی ئەو کارمەندانە دەکەن کە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدای عێراق کاردەکەن".
بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران و نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوه‌وه.
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگیی به كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی راگه‌یاند، تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، لایه‌نه‌كانی عێراقی ئاگادار کردوەته‌وە کە واشنتن سزا دەسەپێنێت ئەگەر نوری مالیکی کاندید بکرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ڕەنگە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ڕابگەیەندرێت، گەمارۆکانی ئەمریکا کەسایەتییە دڵسۆزەکان بۆ ئێران دەکاتە ئامانج، دواتر سەرکردەکان كه له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدان.
Your Comment