AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٦ ١٩:١٣

تێکشکانی تۆڕێکی تیرۆریستی لە باشووری ئێران

تێکشکانی تۆڕێکی تیرۆریستی لە باشووری ئێران

هێز ئەمنییەکانی ئێران دوای بۆسەنانەوە لە ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستیی سەربەخۆ لە سەر سنوورەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، توانیان 11 کەسیان بکوژن و دەستگیر بکەن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای قودسی هێزی زەوینی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە 8 کەس لە ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستی لە سەر سنوورکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و سەر بە شاندێکی تەکفیری و سیخۆڕیی بیانی، لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە لایەن سەربازانی نهێنیی ئیمام زەمان لە ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی سیستان و بەلووچستان، بە هاوکاریی هێزەکانی قەرارگای قودس و ئینتزامیی ئەو پارێزگایە، دەستگیر کران و 3 تیرۆریستیش لە شەڕ و پێکدادانەکان، کوژران.
شایانی باسە لە شوێنی خۆهەشاردانی ئەو تیرۆریستانە ژمارێکی بەرچاوی چەکی جەنگیی وەک ئارپی‌جیی 7، چمکی ئەمریکیی ئێم 4ی دەوڵەمەند بە دووربینی شەوبینی، چەندین قەوارە چەکی کلاشینکۆفی نارنجەک‌هاوێژ، کۆڵت و کەرەسەی دەنگ‌بڕی و گولە و... دەستی بەسەردا گیرا.

News ID 58683

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha