AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٥ ١٩:١٢

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران وتی: دوژمن ئەگەر بۆ جارێکی تر هەڵە بکات، گورزی کوشەندەی بەر دەکەوێت و گەل و هێزی چەکداریی ئێران ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی داگیرکارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر عەبدولڕەحیم مووسەوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران لە دیداری سۆرێن پاپیکیان، وەزیری بەرگریی ئەرمەنستان لە تاران، ئامادەبوونی هێزە سەروو ناوچەییەکان لە ناوچەی بەپێچەوانەی بەرژەوەندیی خەڵکی ئێران و هۆکاری ناسەقامگیریی نائەمنیی ناوچە زانی، وتی: جیهان لە قۆناغی تێپەڕین لە فۆڕمی تاک‌ڕەهەندی و تاک‌جەمسەرییە و ئەمریکا حەز بەو گۆراناکرییە ناکات و هەوڵ دەدا بە هەڵمەتی ناڕەوا و نایاسایی، هەژۆمنییەتی خۆی بسەپێنێت.
وتیشی: ئەگەرچی ئێمە هیچکات دەسپێکەری هیچ شەڕێک نەبووین و لە ڕابردوودا بۆ پێشگری لە هەڵگیرسانی شەڕ هەوڵمان داوە، بەڵام جموجۆڵی ئەمریکا بۆتە هۆی گۆڕانی هەڵوێستی ئێمە و دوژمن ئەگەر بۆ جارێکی تر هەڵە بکات، گورزی کوشەندەی بەر دەکەوێت و گەل و هێزی چەکداریی ئێران ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی داگیرکارە.

News ID 58672

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha