AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٣ ٢٠:٢١

کتێبێک لەبارەی فەرهەنگی کوردی لە ژاپۆن بڵاو دەبێتەوە

کتێبێک لەبارەی فەرهەنگی کوردی لە ژاپۆن بڵاو دەبێتەوە

وێنەگر و نووسەرێکی ژاپۆنی کتێبێک لەبارەی ئایینی نەورۆز و فەرهەنگی کوردی بە تەرکیز لە سەر ڕیوایەتە مەیدانییەکان لە کۆمەڵگای کوردی بڵاو دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماکی کانای، وێنەگر و نووسەری ژاپۆنی، لەبارەی ئەو کتێبە ڕایگەیاند، کە ئەم بەرهەمە بە تەرکیز لە سەر ڕیوایەتە مەیدانییەکان لە کۆمەڵگا کوردییەکانی ئێران، هەرێمی کوردستان و کوردی دانیشتووی ژاپۆن، کەنادا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، هەوڵ دەدا دەرکەوتەیەکی شوناسی، ئایینی و جەماوەرناسانە لە فەرهەنگی کوردی و ئایینی نەورۆز لە قەوارەی کۆمەڵیک تاکووسان نۆ فۆشیگی پێشکەشی بەردەنگانی ژاپۆنی بکات.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە ئەم کتێبە وەک لێکدراوێک لە وێنەگری، داکۆمێنت و گێڕانەوەی جەماوەرناسانە لەبارەی ئایین، جل‌وبەرگی نەریتی، مۆسیقا و هێما فەرهەنگییە کوردییەکان، بەرهەمی هاوکاریی لەگەڵ ئامانج شاکەلی، نووسەر، وەرگێڕ و توێژەری ناسراوەی کوردە و بڕیارە لە مارچی 2026دا بڵاو بێتەوە.
کانای پێشتر هەوڵێکی زۆری بۆ داڕشتنی ستیکێری دووزمانەی ژاپۆنی- کوردی داوە.

News ID 58649

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha