AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٩ ١٠:١٨

داعشیەکانی کەمپی هەول دەگواسترێنەوە حەلەب

داعشیەکانی کەمپی هەول دەگواسترێنەوە حەلەب

بەرپرسانی سووریا هەڵمەتی چۆڵ کردنی کەمپی هەول لە پارێزگای حەسەکە و گواستنەوەی دانیشتووەکانی بۆ کەمپێک لە حەلەبیان دەست پێکرد تا ئەو کەمپە لە ماوەی یەک هەفتەدا بەتەواوەتی دابخرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، فادی قاسم بەرپرسی دیاریکراو لەلایەن دەوڵەت بۆ ئیدارەی کاروباری ئەو کەمپە ڕایگەیاند کە لێکدانەوەکان نیشانی داوە کە کەمپەکە ئیمکاناتی سەرەتایی بۆ ژیان و نیشتەجێ بوونی تێدا نییە و هەر بۆیە بڕیاری بەپەلە بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی ئەو کەمپە بۆ کەمپێک لە حەلەب دراوە.

ناوبراو زیادی کرد: هەڵمەتی چۆڵ کردنی کەمپەکە لە ئەمڕۆوە دەستی پێکردووە.

News ID 58611

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha