AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٧ ١٣:٢٠

ترسی ئەمریکا لە درۆنی شاهێدی ئێرانی

ترسی ئەمریکا لە درۆنی شاهێدی ئێرانی

کارناسێکی کاروباری ئەمنیەتی عێراق ئاماژەی دایە سەر توانایی درۆنە پێشکەوتووەکانی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەدنان کنانی کارناسی کاروباری ئەمنیەتی عێراق جەختی کرد کە درۆنەکانی شاهێدی ئێران توانایی زۆریان هەیە بۆ کردنە ئامانجی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

ناوبراو وتیشی: ئەو درۆنانە دەتوانن خۆیان لە چاوی ڕادارەکانی ئەمریکا بشارنەوە و دۆزینەوەیان ئەستەمە.

کنانی ئەوەشی خستە بەر باس: هەر جۆرە لە درۆنەکانی شاهێد تایبەتمەندی خۆیان هەیە بۆ نموونە شاهێد ١٢٩ و ١٤٩ ی ڕاداری پێشکەوتوو بۆ وێنەگری تەنانەت لە دۆخی خراپی کەشوهەوایان هەیە و شاهێد ١٣٦ لە جۆری خۆکوژی دەتوانێت خۆی لە چاوی ڕادارەکان بشارێتەوە.

ناوبراو وتیشی: ڕاسپاردەی خۆکوژی ئەو درۆنانە لەسەر بنەمای GPS و سیستەمێکی پاپۆڕوانی ناوخۆیی ئەنجام دەدرێت؛ بە ئەو واتایە کە لەسەر ئامانجێکی پاوەجێ بەرنامەڕێزی بۆ کراوە و بە بێ پێداویستی بە بەکارهێنانی رادار لە کاتی گەشت لێدانی، ڕاستەوخۆ بەرەو لای دەڕوات. ئەمریکا لە ئەو درۆنانە کە دەتوانن گورز لە پاپۆرەکان لە ناوچەکە بدەن دەترسێت چونکوو ناسینەوەی ناسینەوەیان ئەستەمە.

News ID 58591

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha