بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا چەند بنکە و جیهازاتەکانیی لە بنکەی شەدادێ دوای بەجێهێشتنی ئەو بنکەیە ئاگر داوە، هەوڵێک کە بە بێ هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی سەبارەت بە کشانەوەی تەواو و یەکلایی لە ئەو بنکە ئەنجام دراوە و ناڕوونییەکانی سەبارەت داهاتووی بوونی سەربازانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە کوردستانی سووریا زیاد کردووەتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو هەوڵە یان چارەنووسی کۆتایی ئەو بنکەیە بڵاو نەبووەتەوە.
هەروەها ڕاپۆرتگەلێک لە کەم بوونەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و دووبارە چنینەوەی هێزەکان لە بنکەگەلێکی بچووک و شوێنە لۆجستیکەکان لە کوردستانی سووریا هەواڵ دەدەن.
بەرپرسانی ئەمریکا ئەو گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی دووبارەی ڕاسپاردەی دژە داعش و کەم کردنەوەی ڕیسک لە شوێنە پڕ لە ئاڵۆزیەکانی سووریا وەسف دەکەن، لە حاڵێکدا هێزە کوردیەکان سەبارەت بە لێکەوتە ئەمنیەتییەکانی هەر جۆرە چوونە دەرەوەیە کی هەڵەداوان هۆشداریی دەدەن.
Your Comment