بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، لە نامەیەکدا بۆ عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، بە ئاماژە لە سەر ڕۆڵی ئێران لە پاڵپشتی بەرخۆدان و گەلی فەلەستین جەختی کرد کە حزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی ئەم دواییە سەرەڕای شەهادەتی فەرماندە و خەسارە بەەبڵاوەکان، توانیویە دوژمن لە گەییشتن بە ئامانجەکانی شکست بدات.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا هەروەها بە ئاماژە بە بەرخۆدانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر شەڕ و گەمارۆ سەپێندراوەکان لە ماوەی ٤٧ ساڵی ڕابردوو، لەوانە شەڕی سەپێندراوی عێراق و شەڕی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، ئەو خۆڕاگریەی نیشانەی ڕیشەدار بوونی شۆڕشی ئیسلامی و شیاو بوونی گەلی ئێران وەسف کرد و دەسخۆشی لە گیانفیداییەکانی سپای پاسداران و هێزە سەربازی و ئەمنیەتییەکانی ئێران کرد.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، لە نامەیەکدا بۆ عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، ئاماژەی دایە سەر ڕۆڵی ئێران لە پاڵپشتی بەرخۆدان و گەلی فەلەستین.
News ID 58577
Your Comment