AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٢ ١٢:٤٣

بڕیارنامەی کۆتایی ڕێپێوانی سەرتاسەریی 22ی ڕێبەندان

بڕیارنامەی کۆتایی ڕێپێوانی سەرتاسەریی 22ی ڕێبەندان

بەشداربووان لە ڕێپێوانی سەرتاسەریی 22ی ڕێبەندان، بە دەنگی بەرزی "الله اکبر، خامنەیی ڕێبەر"، هەڵوێست و داواکارییەکانی خۆیان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشداربووان لە ڕێپێوانی سەرتاسەریی 22ی ڕێبەندان، لەپێناو پاراستنی حیماسەی هەرمانی 22ی بەفرانبار و بەرخۆدانی هوشیارانەی گەلی ئێران لە شەڕی داسەپاوەی 12 ڕۆژە، بە دەنگی بەرزی "الله اکبر، خامنەیی ڕێبەر"، هەڵوێست و داواکارییەکانی خۆیان ڕاگەیاند.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: هاوکاتی 47ـه‌مین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، گەلی مەزن، هوشیار و هەمیشە ئامادەی ئێرانی ئیسلامی، بۆ جارێکی تر بە بەشداریی هوشیارانە و دوژمن‌شکێن و بەهێز و سەربەرزانەیان لە ڕێپێوانی سەرتاسەریی 22 ڕێبەندان، جەختیان لە پابەندیی قووڵ و حاشاهەڵنەگری خۆیان بە ئامانجە بەرزەکانی شۆڕشی ئیسلامی، هزرە ڕووناکەکانی ئیمام خومەینی(رە) و ڕێنوێنییە ژیرانە و ستراتژییکەکانی ڕێبەری ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی کردووە.


نووسەرانی ڕاگەیێندراوەکە، لە درێژەدا هاوکاتی ئیدانەکردنی هەڵمەت و دەستدرێژی و دەستێوەردانی ئاژاوەگەرانەی دوژمنانی ئێران لەوان ڕژیمی زایۆنی و دەوڵەتی ئەمریکا و زەروورەتی پەیجۆریی تاوانی دەوڵەتی ئەمریکا لە ئاژاوەی تیرۆریستیی مانگی بەفرانباردا لە ناوەندە بەرپرسەکان، جەختیان لەوەش کردووە: ئێمە گەلی ئێران پاڵپشتیی خۆمان بۆ سەربازانی دیپلۆماسی و سەربازانی مەیدان ڕادەگەیێنین و لە هەلومەرجی هەستیاری ئێستادا داکۆکی لە هەر جۆرە گفتوگۆ و دانوستانێک لە چوارچێوەی پرێسنیپی بنەمایی "سەربەرزی، ژیری، بەرژەوەندی" دەکەین.

News ID 58543

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha