AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٢ ١٠:٠٦

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛

ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان لە سەرانسەری ئێران؛ خرۆشی گەل

ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان لە سەرانسەری ئێران؛ خرۆشی گەل

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی نەتەوەیی بەرزڕاگرتنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ڕێپێوانی بەشکۆی خەڵک لە پێتەخت و زیاتر لە هەزار شار دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەممە 22 ی ڕێبەندان، ملیۆنان کەس لە خەڵکی ئێران بە ئامادەبوون لە شوێنە دیاری کراوەکان، ڕێپێوانی سەرتاسەریان بۆ بەرز ڕاگرتنی چل و حەوتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دەست پێکرد.

لە ڕێوڕەسمەکەی ئەمساڵدا، زیاتر لە 1400 شوێن لە سەرتاسەری ئێراندا میوانداری ڕێپێوانە و بە پێی ئاماری فەرمی، نزیک بە 7200 هەواڵنێری ناوخۆیی و نزیک بە 200 هەواڵنێری دەرەکی ڕووداوەکانیان ڕووماڵ کردووە.

بەڕێوەچوونی ئەو ڕێپێوانە لە دۆخی ئێستادا پەیامی سیاسی و فەرهەنگی جۆراوجۆری پێیە کە نیشانەی هەوڵ بۆ تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی نەتەوەیی و نمایشی بەشداری خەڵک لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسیە.

خەڵکی هەموو پاریزگاکانی وڵاتی ئێران لە هەموو چین و توێژەکان بە هەڵگرتنی ئاڵای وڵات، بۆ ڕێپێوان هاتوونەتە سەر شەقامەکان.

ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان لە سەرانسەری ئێران؛ خرۆشی گەل

ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان لە سەرانسەری ئێران؛ خرۆشی گەل

ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان لە سەرانسەری ئێران؛ خرۆشی گەل

لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی شکۆمەندی 22 ی ڕێبەندان لە تارانم کە هاوکاتە لەگەڵ چل و حەوتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، هێزی هەوافەزای سپای پاسداران ژمارەیەک مووشەکی بالستیک و جیهازاتی بەرگری خۆیی لە ڕێگای ڕێپێوانەکە نمایش کردووە تا وێڕای ڕەنگدانەوەی توانی بەرگری ئێران، پەیامی ئاشتی و بەرگری کۆماری ئیسلامی بخاتە بەرچاوی خەڵک و جیهانەوە.

اوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان و ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران خەڵک و بەرپرسانی هەموو شار و پارێزگاکانی وڵات هاتنە سەر شەقام. لە تارانی پایتەختیش بەرپرسانی باڵای ئێران ئامادەبوون.سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەڕڵەمان، سەرۆکی دەسەڵاتی داد، ئەندامانی ئەنجۆمەنی وەزیرانی ئێران، پەرلەمانتاران و فەرماندە باڵاکانی هێزی چەکداری ئێران و هەموو بەرپرسانی دیکەی وڵات بەشداری ئەم ڕێپێوانە بوونە. ئەمساڵ بە هۆی هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل لە ئێران و نائارامییەکانی ئەم دواییەی وڵات، ڕێپێوانی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی جیاواز بوو.

بەشداریی بەرپرسانی باڵای ئێران لە ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان

بەشداریی بەرپرسانی باڵای ئێران لە ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان

بەشداریی بەرپرسانی باڵای ئێران لە ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان

بەشداریی بەرپرسانی باڵای ئێران لە ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان

لاشەی درۆنە تێکشێکاوەکان ئیسرائیل لە شەڕی 12 ڕۆژە نمایش کرالە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بەشکۆی ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە درۆنە تێکشکێندراوەکانی ئیسرائیل لە شەڕی 12 ڕۆژە بە شێوەی گشتی لە گۆڕەپانی ئازادی تاران نمایش کرا.

لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی شکۆمەندی ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە درۆنە تێکشکاوەکانی ئیسرائیل لە شەڕی 12 ڕۆژە بە شێوەی گشتی لە گۆڕەپانی ئازادی تاران نمایش کرا.ئەو درۆنانە کە پێشتر لە ڕەوتی شەڕی 12 ڕۆژە لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران تێکشکابوون، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان خرایە بەرچاوی خەڵکەوە هەتا بەشێکی دیکە لە توانی بەرگری وڵات نمایش بکرێت.

ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان لە سەرانسەری ئێران؛ خرۆشی گەل

News ID 58532

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha