بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بەشی پێوەندیە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند: یاریگەلێکی گەورە لە ئارادایە و خەڵکی کوردستانی سووریا ئەبێ وشیار بن و زیادی کرد لە دەستووردا مافی گەلی کورد دەستەبەر دەکرێت و دەستکەوتگەلێکی گەورە دەست دەخرێت.
ناوبراو درێژەی دا: هەندێک لایەن دەیانەوێت لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگا شەڕ ڕیکبخەن و دوژمنایەتی پەرەپێبدەن. ئامانجیان لەناوبردنی کوردە و سیاسەتیان ئاشکرایە. ئێمە هەر لە سەرەتاوە هەوڵمان دا کە ڕێگری لە گەندەڵی بکەین و مافی خەڵکەکەمان وەربگرین. ئەو بڕیارەی کە حکومەتی کاتی سووریا داویەتی هەمبەر کورد، یەکەم جارە کە بڕیار لەسەر هەبوونی شوناس و دەسەڵات بۆ کورد دەدرێت. ئەوە بڕیارێکی ئەرێنیە و شوێنگیری دەکرێت و هەروەها لە باری سیاسی و مافیەوە لێکی دەدەینەوە کە چۆن دەتوانرێت کردەیی بکرێتەوە.
ئیلهام ئەحمەد سەبارەت بە پرسی ئاوێتە بوونیش وتی: بۆ حەسەکە و کۆبانێ تیپ و لەشکر پێک دێت و ژنانی سەربازیش لەوێدا جێگیر دەبن. خەریکین سەبارەت بە پرسگەلێکی سنووری، زمانی و ... گفتوگۆ دەکەین.
هاوسەرۆکی ئیدارەی پێوەندیە دەرەکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر جەختی کرد کە یاریگەلێکی گەورە لە ئارادایە و خەڵکی کوردستانی سووریا ئەبێ وشیار بن و زیادی کرد لە دەستووردا مافی گەلی کورد دەستەبەر دەکرێت و دەستکەوتی گەورە دەست دەخرێت.
News ID 58513
Your Comment