AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١٩ ١١:٣٧

ئەمریکا مەزڵۆم کۆبانێ کردە قوربانی

ئەمریکا مەزڵۆم کۆبانێ کردە قوربانی

ڕۆژنامەی نەینشەڵ لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕوانیویەتییە ڕێککەوتنی ئەمدواییەی هەسەدە و دیمەشق و دەڵێ: پاڵپشتیی سەربازی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا هیچکات نەبووە پاڵپشتییەکی سیاسیی پاوەجێ و خود مەزلووم کۆبانیش لە بڕیارێکی لەناکاودا وەلا نرا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ماوەی کەمتر لە مانگێک، مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، بەرەوڕووی شکست و نسکۆیەکی نیشتمانی بوو. ئەو کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی یەک لەسەر سێی خاکی سووریای لە بندەستدا بوو، ئێستا بەپێی ڕێککەوتنی لەگەڵ دیمەشق بە ناوبژیگەریی ئەمریکا، ناچارە پەیتا پەیتا بەشگەلێک لە پێگەکانی خۆی ڕادەستی دەسەڵاتی جۆلانی لە سووریا بکات و تەنیا بە بەشێکی کەم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا قەناعەت بێنێت.

دیارە لە ئەگەری ڕاپەڕاندنی یەکجاریی ڕێککەوتنەکە، هێزەکانی هەسەدە دەبێ ئاوێتەی پێکهاتەی دەوڵەتی دیمەشق بکرێن؛ دەوڵەتێک کە لە باری ئایدۆلۆژیی بنەماییەو، زۆر جیاوازە لە پڕۆژە سیاسی و هزرییەکانی هەسەدە.

لەو سۆنگەوە، دەکرێ بە گوێرەی هاوڕێیەکی کۆنی مەزلووم کۆبانی، بڵێین: "ئەو چیتر خەونەکانی دۆڕاندووە و هیچ بژێرەیەکی بۆ نەماوە و پەلارێکی کوشەندەی بەر کەوتووەە".ئەگەرچی خود هەسەدە لە ساڵی 2015 و بە هەوڵی ئەمریکا، لە ژێر ناوی هێزی زەوینی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ دژی داعش پێکهات.

بەڵام ئێستا پێگەی ئەو هێزانە کەوتۆتە ژێر کاریگەریی دەەوڵەتی نوێی سووریا بە سەرکردایەتیی ئەحمەد شەرع؛ کەسایەتییەک بە پێشینەی ئەلقاعیدەیی و تیرۆریستی کە ئێستا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ واشنتۆن هەیە.کەواتە کۆبانی خۆی باش دەزانێت کە هەسەدە کراوەتە قوربانیی "پڕۆژەیەکی گەورەتر" کە بریتییە لە هەوڵی ئەمریکا بۆ نزیکبوونەوە و باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا، پێشخستنی ڕێککەوتنی ئاشتیی نێوان سووریا و ئیسرائیل و تۆکمەی دیمەشق وەک ئاستەنگێک لە بەردەم دزەی ئێران و بەرەی بەرخۆدان.

دیارە هەر ئەم زانیارییە بەسە بۆ خۆبواردنی هێزەکانی هەسەدە لە شەڕ و پاشەکشێیان لە ناوچەگەلی عەرەب‌نشین؛ پاشەکشێیەک کە هاوکاتی پێشڕەویی هێزی دەوڵەتی لە حەلەبەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی دەستی پێکرد و لە ئەنجامدا تا کشانەوە بۆ ناوچە کوردنشینەکان لە سنوورەکانی تورکیا و عێراقدا درێژەی خایاند و بگرە لەمناوە، تورکیا وەک هاوپەیمانی جۆلانی، خوازیاری هەڵوەشانەوەی یەکجاریی هەسەدەش بوو.

ئەگەرچی هێشتا هەندێک لە کوردەکان بەوە دڵخۆشن کە ڕێککەوتنی 30ی ژانڤیە تەنیا سەرخستنی جۆرێک ناوەندخوازیی دیمەشقە و درێژە ناخایێنێت، بەڵام انابێ لەبیریان بچێت کە ڕێککەوتنەکە کاتێک مسۆگەر بوو کە هێزەکانی جۆلانی، شارە کوردییەکانی سووریایان گەماڕۆ دابوو و ئیدارەی خۆسەری کوردییان بە کردەوە لەبەر یەک هەڵوەشاندبۆوە و بگرە دوای ڕێککەوتنەکەش چی سەرچاوە کشتوکاڵی و وزە و هێزیش بوو لە بندەستی کوردەکان دەرهێنرا و ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی کراوە.

تەنانەت "گرێبەستی کۆمەڵایەتی"ی هەسەدە کە بە بناغەی سەروەریی ئەو هێزە دەهاتە ئەژمار، و تێیدا جەخت لە دیموکراسی خۆجێی بە تەرکیز لەسەر مافی ژنان و کەمینەکان و بە فەرمی‌ناسینی زمانی کوردی و سریانی لەپەنای زمانی عەرەبی کرابوو، دوای ئەو ڕێککەوتنە خەسا.بەڵام بەوەشەوە بە گوێرەی سەرچاوە کوردییەکان، مەزلووم کۆبانی سەرەڕای کشانەوەی لە شەڕ و دژایەتی لەگەڵ دەوڵەتی جۆلانی و سازانی لەگەڵ دیمەشق، نایەوێ هیچ بەرپرسایەتییەک لە پێکهاتەی دەسەڵاتی دیمەشق لە ئەستۆ بگرێت و چاوەروان دەکرێت، پۆستی جێگرایەتیی وەزارەتی بەرگری کە لە ڕێککەوتنی ئەمدواییەدا بە کوردەکان پێشنیار کراوە، ئاراستەی کەسێکی تر بکرێت.

دیاری ئەوی لێرەدا جێی سەرنجە، قبووڵ‌کردنی شکست و نسکۆیەکە کە کۆبانی نەک بەپێی باوەڕی ئایدۆلۆژیکیی، بەڵکوو بەپێی هاوکێشەی هێزی سەربازی داویەتی. چونکە ئێستا بۆی ڕوون بۆتەوە، کێشەی سەرەکی لەوەدایە کە پاڵپشتیی سەربازیی ئەمریکا، هیچکات پاڵپشتیی سیاسیی پاوەجێی بەدواوە نەبووە.

News ID 58502

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha