AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٥ ١٩:٢٩

بایکۆتی مۆندیالی جیهانی تۆپی پێ ئەمریکا

بایکۆتی مۆندیالی جیهانی تۆپی پێ   ئەمریکا

کوژرانی هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە لایەن پۆلیسی کۆچبەریی ئەو وڵاتە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا شەپۆلیكی بەربڵاوی بایکۆتی مۆندیالی جیهانی 2026ی بەدواوە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العالم"، پاش کوژرانی پەرەستارێکی ئەمریکی بەدەستی پۆلیسی کۆچبەریی ئەمریکا، شەپۆلێکی کاردانەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا وەڕێخرا و کەمپەینێک بۆ بایکۆتی کاپی جیهانی 2026 پێکهاتووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕووداوی کوژرانی ئەو پەرەستارە ئەمریکاییەیان بە پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ و یاسا زانیوە و زیاتر لە 16 هەزار کەس بلیتی خۆیان بۆ بەشداری لە کاپی جیهانی کە بڕیارە لە ئەمریکا بەڕێوە بچێت، هەڵوەشاندۆتەوە.

News ID 58428

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha