بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند کە ئاگربڕ لەگەڵ هەسەدە بۆ ماوەی 15 ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ماوە لە کاتژمێر 23 بە کاتی خۆجەییەوە جێبەجێ کراوە.
وەزارەتی بەرگری ڕژێمی جۆلانی ڕایگەیاند کە ئەو درێژ کردنەوە لە پاڵپشتی لە ئۆپراسیۆنی ئەمریکا بۆ گواستنەوە زیندانیانی داعشی لە زیندانەکانی هەسەدە ئەنجام دراوە.
هەسەدەش وێڕای قبووڵ کردنی ئەو ئاگربڕە وتی: بە ناوبژیوانی لایەنە نێودەوڵەتیەکان و هاوکات گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق، درێژ کردنەوەی ئاگربڕ بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ڕادەگەیێنین.
ڕژێمی جۆلانی لە درێژ کردنەوەی 15 ڕۆژەی ئاگربڕ لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە هەواڵی دا.
News ID 58423
Your Comment