AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٤ ٢٠:٥٤

هێزی ئەمریکا بەرەو بنکەی حەریری هەولێر جووڵا

هێزی ئەمریکا بەرەو بنکەی حەریری هەولێر جووڵا

سەرچاوه ئەمنییەکانی عێراق جووڵەی ستوونی سەربازی گەورەی  ئەمریکایان له بنکەی ئەلتەنف له سووریاوه بەرەو بنکەی حەریر له هەولێر له باکووری عێراق ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق ڕۆژی شەممە ئاشکرای کرد کە کاروانێکی گەورەی سەربازی ئەمریکی کە پێکهاتبوو لە دەیان بارهەڵگری سەرباز و کەرەستەی سەربازی لە بنکەی ئەلتەنف لە سوریا، نزیک سنووری عێراق لە ڕۆژئاوای ئەنبار، بەرەو بنکەی حەریر لە پارێزگای هەولێری باکووری عێراق لە سەر بنکەی سەربازگەیەک ڕۆیشتوون .

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: کاروانێکی ئەمریکی پێکهاتبوو لە دەیان بارهەڵگر کە سەرباز و کەرەستەی سەربازییان هەڵگرتبوو لە بنکەی ئەلتەنف لە سوریا، نزیک شاری ڕوتبە لە ڕۆژئاوای ئەنبار، بیابانی نەینەوایان بەزاند و گەیشتنە بنکەی حەریر لە پارێزگای هەولێر لە باکووری عێراق.

سەرچاوەکە جەختی کردەوە: هێزەکانی ئەمریکا ڕێوشوێنی ئەمنی بێ وێنەیان گرتەبەر لەکاتێکدا کاروانەکە بەرەو بیابانی نەینەوا دەڕۆیشت بۆ بنکەی حەریر لە باکووری عێراق.

سەرچاوەکە ڕایگەیاند: هێزە عێراقییەکان کە بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ سوریا جێگیرکراون، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چاودێری جموجۆڵە گوماناوییەکانی ئەمریکییەکان دەکەن.

News ID 58420

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha