بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، وەزارەتی ناوخۆی سووریا، ئەوڕۆ چوارشەممە 1ی ڕێبەندان، ئۆردووگای هوولیی لە پارێزگای حەسەکە و هەموو زیندانییە ئەمنییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە پێشتر لە بندەستی هەسەدەدا بوو، بە ناوچەی قەدەغە ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی سووریا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: هێزە پەسپۆڕەکان و یەکینە سەربازییەکان هەر ئێستا لە هەوڵی جێگرکردنی ئاسایش لە ناوچەگەلی ئازادکراوە لە بندەستی هەسەدە و دۆزینەوەی زیندانییە هەڵاتووەکانی سەر بە داعشن.
ڕاشیگەیاند: هێزەکانی ئاسایش خەریکی کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست بۆ کۆنتڕۆڵی دۆخی ئەمنیی لە ئۆردووگای هوولی و ئەو ناوەندانەی دیکەن کە کەسانی سەر بە داعشی تێدا ڕاگیراوە. هەر بۆیە نزیکبوونەوە لەو ناوەندانە قەدەغەیە و کەسانێک کە ئەو یاسایە ببەزێنن، هەڵسوکەوتی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.
Your Comment