بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژانی دواییدا نارەزایەتی خەڵکمان بینی لە کێشەی ئابووری بەهۆی گەمارۆکانەوە. ناڕەزایەتیگەلێک کە ڕیشەی لە داواکاری ئابووری خەڵک بوو بەڵام کەشی میدیایی و دەستێوەردانی لایەنە دژبەرەکان، بووە هۆی ئەوەی کە ئەو ناڕەزایەتیانە بەلاڕێ ببرێت و بەرەو ئاژاوە و نائەمنی ببرێت.
ڕێبەری ئێران لە جێژنی لەدایک بوونی پێغەمبەر، لە دیداری هەزاران کەس لە چین و توێژەکانی خەڵک بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئاژاوەکەی ئەم دواییە ئاژاوەی ئەمریکی بوو، وتیان: ئێمە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە هۆی خەسارەکان و تۆمەتدانەکان لە ئێران، بە تاوانابر دەزانین.
ڕێبەری ئێران ئاستی دەستێوەردانی بەرپرسانی ڕۆژاوایی لە ئاژاوە پێشووەکانی زیاتر سنووردار بە کەسانێک کە لە بواری چاپەمەنی و سیاسیە پلە دووهەمەکان هێنایە ئەژمار و زیادی کرد: بەڵام تایبەتمەندی ئاژاوەکەی ئەم دواییە ئەوە بوو کە خودی سەرۆککۆماری ئەمریکا، بۆ خۆی تێیدا دەستێوەردانی هەبوو، هەڕەشەی کرد و بە هاندانی ئاژاوەچیان پەیامی پێیان دا کە بچنە پێشەوە، مەترسن و ئێمە پاڵپشتی سەربازیتان لێدەکەین
بەڵگە میدیاییە پڕ ڕەنگەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئاژاوەکانی ئەم دواییە لە ئێران، بە پێی هەڵوێستی بەرپرسانی سیاسی و خاوەن بیرانی ڕۆژاوایی بە شێوەی خوارەوەیە:
لارێن ویلکرسۆن، سەرۆکی نووسینگەی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا:
هەوڵەکانی مۆساد، ڕێکخراوی سیا و ئێم ئای 6 لە ئێران، هەموویان لەلایەن ترامپەوە پاڵپشتی دەکرێن.
کارێک کە ئەوان لە ئێران ئەنجامی دەدەن ئەوەیە کە بە شێوەیەک هەڵسوکەوت دەکەن کە گوایە هاووڵاتی ئیرانین و هاوکات ئێرانیەکان دەکوژن.
جێفری ساکس، مامۆستای زانکۆی کلۆمبیا:
نارەزایەتیەکانی ئێران تەواو شەڕێکی تایبەتە کە ڕێکخراوی سیا و مۆساد لە دەیەکانی بەردەوامدا هەر بەکاریان هێناوە. کەواتە ڕێکاری ئەمریکا و ئیسرائیل تەواو ناسراو و ئاشنایە.
ڕۆژنامەی ئیسرائیل جرۆزالم پۆست:
هێزەکانی مۆساد لە ناڕەزایەتیەکان ئامادە بوون.
مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا:
ساڵی نوێ لە هەموو ئێرانیەکان کە لەسەر شەقامەکانن پیرۆز. هەروەها لە هەموو هێزەکانی مۆساد کە لە پاڵیانن.
تیمر مۆراگ، پێشکەشکاری کەناڵی 14 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل:
هێزە دەرەکیەکان، خۆپیشاندەران لە ئێران پڕچەک دەکەن کە هەر ئەوە بووەتە هۆی مەرگی سەدان کەس لە هێزەکانی دەسەلات.
لێری جانسۆن، ئەفسەری پێشووی سیا
ئاژاوەکانی ئەم دواییە لە ئێران سەرهەڵدانێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکوو ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری پلان بۆ داڕێژراوی ڕێکخراوی سیا و مۆساد بوو.
جان کریاکۆ، ئەفسەری پێشووی سیا:
ئیسرائیلیەکان پشت ڕاستیان کردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە ناڕازیانی ئێرانی هۆکارەکانی مۆسادن. ئەوان لە ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکان شانازی بە ئەو بابەتەوە دەکەن.
حەمید دەباشی مامۆستای زانکۆی کلۆمبیای ئەمریکا:
هێزەکانی مۆساد لە نێو خۆپیشاندەرە ئێرانیەکان خۆیان شاردووەتەوە.

ئەلستر کرۆک، دیپلۆماتی پێشووی بریتانیا:
گرووپێکی بچووک و زۆر توندئاژۆ لە ئاژاوەگێڕان لە ئێران لەلایەن ڕێکخراوە نادەوڵەتیە دەرەکیەکان و دیکەی ناوەندە ئیتلاعاتیە ڕۆژاواییەکانەوە پەروەردە کرابوون.
ئەو ڕێکخراوەگەلە ئاژاوە لە ئێران ئەندازیاری دەکەن تا بەستێن بۆ دەستێوەردانی ئەمریکا و ئیسرائیل خۆش بکەن.

Your Comment