AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٣٠ ٠٨:٣٧

ئێران سکاڵا بۆ دادگە نێودەوڵەتییەکان بەرز دەکاتەوە

ئێران سکاڵا بۆ دادگە نێودەوڵەتییەکان بەرز دەکاتەوە

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران، وتی: بۆ دادگایی و تاوانبارکردنی جەنایەتە ئەمریکایی و زایۆنییەکان لە دادگە نێودەوڵەتییەکاندا پەیجۆر دەبین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەزایی، نوێنەری خەڵکی دەشتستان لە پەرلەمانی ئێران، وتی: بۆ پێوشوێن‌گرتنی یاسایی و تاوانبارکردنی جەنایەتگەلی ئەمریکایی و زایۆنی لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر خەڵکی ئێران لە ناوەند و دادگە نێودەوڵەتییەکانەوە، لە هەموو دەفرایەتیی یاسایی، دیپلۆماتیک و سیاسی کەڵک وەردگرین.

ڕەزایی وتیشی: کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیس بە هاوکاریی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێداگرە لە زەروورەتی پێوشوێن‌گرتنی جەنایەتکارانی نێودەوڵەتی و لەوان ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ هێرشە تیرۆریستییەکانیان و سزادرانیان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.

News ID 58355

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha