AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٤ ١٨:٣٧

کاردانەوەی ئەورووپا بە باشتر بوونی دۆخی ئەمنیەتی ئێران؛ گەمارۆکان زیاد دەکەینەوە

کاردانەوەی ئەورووپا بە باشتر بوونی دۆخی ئەمنیەتی ئێران؛ گەمارۆکان زیاد دەکەینەوە

یەکێتی ئەورووپا لە کاردانەوە بە باشتر بوونی دۆخی ئەمنیەتی لە ئێران ڕایگەیاند کە لە پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران، گەمارۆی نوێ بە سەر تاران دەسەپێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، لە دۆخێکدا کە خەڵکی ئێران بە گوشارە ئابووریەکان بە هۆی گەمارۆکانی ڕۆژاوا نارەزایەتی دەردەبڕن ، ئورسولا فۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند کە لە پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران گەمارۆی نوێ بەسەر تاراندا دەسەپێنێت.

ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: لە هاوکاری نزیک لەگەڵ کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە زوویی گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.

ڕۆژی ڕابردوو، لە کاردانەوە بە کەم بوونەوەی نائارامیەکانی ئێران و باشتر بوونی دۆخی ئەمنیەتی ئێران، بریتایا، یەکێتی ئەورووپا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی باڵوێزەکانی کۆماری ئیسلامیان لە وڵاتەکانیان بانگهێشت کردووە و لە ڕاستیدا کەم بوونەوەی نائارامیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان لە ئێران و بەرز بووونەوەی هەوڵە دژە ئێرانیەکانی ئەمریکا و ئەورووپا واتادارە.


News ID 58283

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha