AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٣ ٢٠:١٦

ژمارەی شەهیدانی ئاژاوەکەی ئەم دواییەی ئێران زۆرە

ژمارەی شەهیدانی ئاژاوەکەی ئەم دواییەی ئێران زۆرە

سەرۆکی بنیاد شەهیدی ئێران ڕایگەیاند: ژمارەی شەهیدانی بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران زۆر بەرچاوە و زیاتر لە دوو لە سەر سێی کوژراوان، شەهیدانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

سەرۆکی بنیاد شەهیدی ئێران وتی: ڕێژەی توندوتیژی لە لایەن گرووپە تیرۆریستەکان و چەکدارانەوە ئەوەندە زۆر بووە کە وڵات، شەهیدی زۆری داوە.

وتیشی: شەهیدان لە توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکن تا پارێزەرانی ئاسایش کە بە چەکی گەرم و سارد شەهید کراون.

زیادیشی کرد کە شەهیدەکان بە سەربڕاوی، خنکاندن و بە چەقۆ ، بە تەور بە شێوازی زۆر دڕندانە شەهید بوونە.

ڕاشیگەیاند کە لە هەندێ کەیس دا بۆ ناسینەوەی تەرمەکان پێویست بە تاقیکردنەوەی وردترە.

News ID 58272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha