AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٣ ١٨:٤٣

ڕەزا پەهلەوی: ئەمە شەڕە و شەڕیش قوربانی دەوێ!

ڕەزا پەهلەوی: ئەمە شەڕە و شەڕیش قوربانی دەوێ!

خۆ بەجێنشین‌زانی ڕژیمی ڕووخاوی پەهلەوی، سەبارت بە هۆکاری هاندانی گەنجان بۆ هاتنە سەر شەقام، سەرەڕای مەترسیی کوژرانیان، بە خۆدزینەوە لە بەرپرسایەتییەکان و بە ڕاوێژێکی بێ‌ڕێزانەوە ئیدعای کرد: "ئەوە شەڕە و شەڕیش قوربانی دەوێ".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا پەهلەوی، خۆ بەجێنشین‌زانی ڕژیمی ڕووخاوی پەهلەوی لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "سی‌بی‌ئێس نیووز"ی ئەمریکا، بۆ جارێکی تر ئامانجە شاراوە و ئاشکراکانی خۆی و سەرۆکە ئەمریکایی و زایۆنییەکانی هەمبەر بە خەڵک و وڵاتی ئێران ئاشکرا کرد و لە وەڵامی پرسیار لە "بەرپرسایەتیی هەمبەر بە هاندانی خەڵکی بۆ چوونە سەرشەقام و ناڕەزایەتی‌دەربڕین و ئەگەری کوژرانیان"، وتی: ئەوە شەڕە و هەر شەڕێکیش قوربانی دەوێ. من بەپێی ویستی خۆم داوام لە خەڵکی نەکردووە، دژی ڕژیم تێهەڵچن. بەڵکوو ئەوان داوای یارمەتیان لە من کردووە.

دیارە ئەم شێوە وەڵامدانەوەی پەهلەوی و جۆری ڕووانینی بۆ گەنجان و خەڵکی ناڕازیی ئێرانی، بووە هۆی کشانەوەی و دابڕانی خەڵکی نەزان و بێ‌ئەزموون لە ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستانی چەکداری پەهلەوی و تەنانەت بووە هۆی تووڕەبوونی لایەنگران و نزیکانی خویشی و تاقمێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وەڵامیدا نووسیبوویان: "خەڵکی خۆ مەڕ نین، کە دەڵێی ئەمە شەڕە و دەبێ تاقمێک ببنە قوربانی".

بەمجۆرە دەرکەوت کە جێنشینی ڕژیمی ڕووخاوی پەهلەوی لە خولی نوێی چالاکییەکانی لە کەشی سیاسیی ئێران، بەدوای ئاسایی‌کردنەوەی نیشتمان‌فرۆشی و وێران‌کردنی ژێرخانەکانی کۆمەڵگای ئێران بە قازانجی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنییە و بە دەرکردنی بانگەوازی ئاژاوەگێڕانەوە، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بشێوی و تێوەگلانی ناڕەزایەتییە ئاشتی‌خوازانەکان بە ئاراستەی توندئاژۆیی بووە؛ بەڵام بەوەشەوە پیلانەکانی بە هۆی هوشیاریی دەزگاگەلی ناوخۆیی و دەستگیریی شان و تیمەکانی تیرۆریستی و لیدێرانی تێکدەر و زیان‌گەیێن بە سامانە گشتییەکان، هەر لە دەسپێکەوە شکستی هێنا.

News ID 58267

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha