AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٣ ١١:٣٣

وەزیری بەرگری ئێران: بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان پلانی شۆک هێنەرمان هەیە

وەزیری بەرگری ئێران: بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان پلانی شۆک هێنەرمان هەیە

وەزیری بەرگری ئێران وتی: بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان، پلانی شۆک هێنەرمان هەیە و هێرشبەران خەساری قورسیان بەر دەکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ئەمیر عەزیز نەسین زادە وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی خەڵکی تاران لە ئیدانە کردنی هەوڵە تیرۆریستیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی گەلی ئێران ڕایگەیاند: ئەو سیاسەتوانانی کە هەڕەشە لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن شکۆ و گەورەیی خەڵک ببینن و بزانن کە سەخت و نەرمی ئێمە لە قۆناغی یەکەمدا هەر ئەم خەڵکە شۆڕشگێڕەن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو خەڵکە شۆڕشگێڕە ئیزن نادەنە هیچ کەسێک بە هاوکاری چەند ئاژاوەگێڕ، شۆڕشێک کە بەرەی خوێنی سەدان هەزار شەهیدە تووشی کێشە بکات.

وەزیری بەرگری هەروەها هۆشداریی دایە ئەو کەسانەی کە هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ئێران دەکەن: ئەگەر هەر هەڵەیەک بکەن و هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئێمە ، هێرش دەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانیان لە هەر کوێ جیهان بێت و هەر وڵاتێکیش ئەو کارەیان بۆ ئاسان بکاتەوە، ئامانجی ڕەوای ئێمەیە.
News ID 58259

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha