بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای دەستدرێژی کەسانێک بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن و سووکایەتی بە ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها لێدوانە دەستێوەردانەکانی بەرپرسانی بریتانیا سەبارەت بە کاروباری ناوخۆیی ئێران، وەزیری دەرەوی ئێران لەگەڵ هاوتا بریتانیاییەکەی خۆی گفتوگۆی کرد و ناڕەزایەتی تارانی دەربڕی.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ خاتوو ئوت کوپەر وەزیری دەرەوەی بریتانیا وتم: بریتانیا بە پێی بەڵێنەکانی لە بواری مافی نێودەوڵەتی ئەرکی سەر شانیەتی ئاسایشی کونسوڵخانە و باڵوێزخانەکانی ئێران لە لەندەن بپارێزێت.
عێراقچی هۆشداریی دا: ئەگەر بریتانیا نەتوانێت ئەرکی خۆی بۆ پارێزوانی لە نوێنەرایەتیە دیپلۆماتیکەکان جێبەجێ بکات، ئێران چارەیەکی جگە لە لێکدانەوەی بردنە دەرەوەی فەرمانبەرەکانی خۆیی نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا نووسی: من هەروەها داوام لە بریتانیا کرد تا دەست هەڵبگرێت لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، لەوانە تیرۆریستانی پاڵپشتی کراو لەلایەن ئیسرائیلەوە کە خۆیان وەکوو ڕێکخراوی هەواڵنێری دەناسێنن.
Your Comment