AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٢ ١٩:٠٧

دەستگیریی چەندین گرووپی تیرۆریستیی سەر بە مووساد و ئەمریکا لە ئێران

دەستگیریی چەندین گرووپی تیرۆریستیی سەر بە مووساد و ئەمریکا لە ئێران

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە دەستگیریی چەندین تیمی تیرۆریستیی سەر بە مووساد و ئەمریکا لە میانەی بشێوییەکانی ئەمدواییە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعەت بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە دەستگیریی چەندین تیمی تیرۆریستی و ڕێکخراوەیی بۆ ئاژاوەنانەوە و بشێوییەکان کە دەستیان بووە لە کوشتنی هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی، هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە لەو پەیوەندییەدا دەست بەسەر ژمارێکی زۆری چەکی دەمانچەیی، ڤینچێستری و چەکی ڕاوی و ماددەی تەقەمەنی و دامودەزگای گرتەسازی بۆ کەناڵ و تۆڕە میدیاییە تیرۆریستییەکاندا گیراوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات، زۆربەی ئەو کەسانەی دەستگیر کراون بە شێوەی نهێنی و بە سازدانی یانەی تیمی و بە فەرمان‌وەرگرتن و هان‌دران لە لایەن دەەزگای سیخۆڕییەکانی مووساد و ئەمریکاوە بۆ ئاژاوەنانەوە هان دراون و دەستی باڵایان بووە لە جەنایەتەکان و بشێوییەکاندا.

وەزارەتی ئیتلاعات ئاماژەی بەوەش داوە کە لە بشێوییەکانی خوڕەم‌ئاوادا تیمێکی 5 کەسیی سەر بە کۆمەڵە وێڕای چەکێکی کلاشینکۆف و 250 گوللەی جەنگی دەستگیر کراون.

News ID 58255

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha