AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٢ ١٣:٥٧

خەڵکی تاران دژی ئاژاوەچیانی سەر بە ئەمریکا و ئیسڕائیڵ ڕژانە سەر شەقام

خەڵکی تاران دژی ئاژاوەچیانی سەر بە ئەمریکا و ئیسڕائیڵ ڕژانە سەر شەقام

ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی تارانی پایتەخت بە ئامادەبوونی بەشکۆ لە ڕێپێوان و کۆبوونەوە لە دژی ئاژاوەگێڕانی چەکدار و تیرۆریست هاتنە سەر شەقام و لە گۆڕەپانی ئینقلابی تاران کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەر ئیستا واتا کاتژمێر 2ی نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمە 22ی بەفرانبار، هەزاران کەس لە خەلکی تاران بۆ دژایەتی دەربڕین بەرانبەر بە کردەوەی تیرۆریستانەی ئاژاوەچییەکانی سەر بە ئەمریکا و ئیسڕائیل کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستیان دایە تێکدان و سووتاندن و کاول کردنی ماڵ و حاڵی خەڵک و سامانی گشتی لە هەندێ شاری ئێران، گردبوونەوە.

خەڵک هەروەها بە وتنەوەی دروشم سپاسی هێزە ئەمنییەکان و پارێزەرانی ئاسایشی وڵاتیان کرد کە ڕێگەیان نەدا بە پەرەسەندنی نائەمنییەکان.

News ID 58247

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha