بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
سەردار ئەحمەد ڕەزا ڕادان، فەرماندەی گشتی پۆلیس ڕایگەیاند: خەڵک ئیدانەی کردەوەی ئاژاوەگێڕانیان کرد و هەروەها ناڕازیان خۆیان لە ئاژاوەگێڕان جودا کردەوە.
وتیشی: هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە شەوی ڕابردوو لە چاو شەوی هەینی وڵات ئارام بێت و هێزە ئەمنییەکان بتوانن خێراتر دەستیان بگاتە چەقی بشێوییەکان.
زیادیشی کرد: پۆلیس لێرەوە بەدوا بە توندی ڕووبەڕووی ئاژاوەگێڕان دەبێتەوە و هیچ نەرمییەک نانوێنێت.
ئەوەشی ڕاگەیاند کە شەوی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە سەرەکییەکانی نائارامی و ئاژاوەگێڕی لە ئێران دەستبەسەر کراون کە دوای تێپەڕاندنی قۆناغە یاساییەکان سزا دەدرێن.
Your Comment