بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەعید مونتەزرولمەهدی، وتەبێژیی پۆلیس وێڕای ئاماژە بە بەرزبوونەوی تووڕەیی خەڵکی سەرتاسەری ئێران لە هەڵمەتی دژە ئێرانی و تیرۆریستیی هەندێک هەلپەرەستی و کەڵکئاوەژووییان لە ناڕەزایەتییەکان لەدوای بانگەوازە دژە ئێرانییەکان، وتی: 270 کەس لە هێزکانی پۆلیس بە چەکی ساچمەیی و بگرە جەنگی بریندار بوونە.
وتەبێژی پۆلیس بە ئاماژە بە شەهیدکرانی چەندین کەس لە پارێزەرانی ئاسایشی گشتی و هاوکات هاووڵاتیانی بێتاوان لە لایەن ئاژاوەگێڕانەوە پڕچەک بە دەمانچە و کلاشینکۆفەوە لە شەوی پێنچشەممەدا، وتیشی: ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵکی لە شەقامەکان کە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە بە هەڵمەتی گرووپگەلی تیرۆریستی و هێزە چەکدارەکان ئەنجام درا، بووە هۆی ئاستەنگێک لە بەردەم هەڵمەتی توندئاژۆیانە لە شەوی هەینی 19ی بەفرانباردا.
Your Comment