AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٠ ١٩:٢١

ئاژاوەگێڕان بە دەمانچە و کلاشینکۆف هێرش دەکەن

ئاژاوەگێڕان بە دەمانچە و کلاشینکۆف هێرش دەکەن

لە دوای بشێوییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو و ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی شەوی پێنج‌شەممە، لە هەندێک لە شارەکان، زۆربەی ئاژاوەگێڕان بە چەکی گەرم، هاووڵاتیان و پارێزەرانی ئاسایش دەکەنە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەعید مونتەزرولمەهدی، وتەبێژیی پۆلیس وێڕای ئاماژە بە بەرزبوونەوی تووڕەیی خەڵکی سەرتاسەری ئێران لە هەڵمەتی دژە ئێرانی و تیرۆریستیی هەندێک هەل‌پەرەستی و کەڵک‌ئاوەژووییان لە ناڕەزایەتییەکان لەدوای بانگەوازە دژە ئێرانییەکان، وتی: 270 کەس لە هێزکانی پۆلیس بە چەکی ساچمەیی و بگرە جەنگی بریندار بوونە.

وتەبێژی پۆلیس بە ئاماژە بە شەهیدکرانی چەندین کەس لە پارێزەرانی ئاسایشی گشتی و هاوکات هاووڵاتیانی بێ‌تاوان لە لایەن ئاژاوەگێڕانەوە پڕچەک بە دەمانچە و کلاشینکۆفەوە لە شەوی پێنچ‌شەممەدا، وتیشی: ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵکی لە شەقامەکان کە پاش‌نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە بە هەڵمەتی گرووپگەلی تیرۆریستی و هێزە چەکدارەکان ئەنجام درا، بووە هۆی ئاستەنگێک لە بەردەم هەڵمەتی توندئاژۆیانە لە شەوی هەینی 19ی بەفرانباردا.

News ID 58208

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha