AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٠ ١٣:١٦

ئەرتەشی ئێران: بەرژوەندی نەتەوەیی و داراریە گشتیەکانی وڵات دەپارێزین

ئەرتەشی ئێران:  بەرژوەندی نەتەوەیی و داراریە گشتیەکانی وڵات دەپارێزین

ئەرتەشی کۆماریی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند: بە هەموو توانمانەوە و بە هاوڕێیەتی دیکەی هێزە چەکدارەکان لە بەرژەوەندی نەتەوەهه، ژێرخانە ستراتیژیکەکان و داراییە گشتییەکان پارێزوانی دەکەین و بەرەوڕووی هەموو پیلانەکان دەبینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە هەندێک شارەکانی ئێران، ئەرتەشی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە هۆشداری بە دوژمنان، داوای لە خەڵک کرد هەمبەر پیلانی بیانیەکان بۆ نائەمنی و ئاژاوە وشیار بن.

لە دەقی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەمریکا لە ٤٧ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام هەوڵی داوە بە پیلانی جۆراوجۆر هەمدیسان بەسەر گەلی ئێراندا زاڵ ببێتەوە.

ئەمڕۆش دوژمن بە پیلانگێڕی دیکە و بە پاگەندەی درۆیی پشتیوانی لە خەڵک و بە پاڵپشتی ئیسرائیل و گرووپە تیرۆریستی و دژبەرەکان بەدوای تێکدانی ئاسایشی شارەکانە.

ئەرتەشی ژێر کۆنترۆڵی فەرماندەیی گشتی هێزەکان، بە هاوڕێیەتی دیکەی هێزە چەکدارەکان، بە هەستیاری تەواوەوە لە چوارچێوەی ڕاسپاردەیی خۆیان، جگە لە چاوەدێری جموجوڵی دوژمنان لە ناوچەکە، لە بەرژەوەندی نەتەوەیی، ژێرخانە ستراتیژیکەکان و داراییە گشتیەکان پارێزوانی دەکات و بەرەوڕووی پیلانەکان دەبێتەوە.

News ID 58203

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha