بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام موەحدی ئازاد، دادستێنی گشتیبئێران لە نامەیەکدا دادستێنەکانی سەرتاسەری ئێرانی خستە بەردەنگەوە و نووسی: دۆسیەی کەسە دەستگیر کراوەکان لە ئاژاوەیان بە دیاری کردنی لقی تایبەت بە شێوەی نائاسایی و بو لەبەرچاوگرتنی دادپەروەری دادوەری شوێنگیری بکرێت و دوای دەرکردنی سزانامە بە دادگا بناسرێن.
ناوبراو نووسی: ئاژاوەگێڕان، کاولکاران، هاندەران و تیرۆریستەکان هۆکاری ئیسرائیل دێنە ئەژمار و شوێنگیری کردن و سزادانیان ئەبێ بە بێ هیچ جۆرە داشکان و چاوپۆشیکردنێک و بە پێی یاسا ئەنجام بدرێت.
بە پێی فەرمانی دادستێنی گشتی ئێران سەرجەم هۆکارگەلێک کە لە ئەو تاوانانە بەشدارن، لەوانە هاندەران و هاوبەشەکانیان ، هۆکارە ناوخۆیی و دەرەکیەکان و تەنانەت تۆڕە کۆمەڵایەتییە دژبەرەکان شوێنگیری دەکرێن.
Your Comment