بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسنی ئێژەیی، ڕایگەیاند: بێ گومان
ئاژاوەچییەکان و تێکدەران کە بە هەڵسوکەوتی خۆیان ئاسایش و ئەمنیەتی لە گەلی ئێران ساندۆتەوە و بووەتە هۆی تازیەباریی ژمارەیەک بنەماڵە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە زوویی ئەنجامی کارەکانی خۆیان دەبینن.
وتیشی: ئێمە پێشتر سەبارەت بە بشێوی و ئاژاوە قسەی کۆتایمان کردبوو و هۆشداریمان دابوو کە بە هاتنە ناوەی دوژمنانی وڵات، چی دی چاوپۆشی لە کەس ناکرێت و توندترین سزا دەدرێن.
Your Comment