AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٨ ١٨:٣٥

بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ کوژرانی ژنێک لە ئەمریکا

بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ کوژرانی ژنێک لە ئەمریکا

بە هۆی کوژرانی ژنێک لە شارێکی گەورەی ئەمریکا لە لایەن هیزێکی فیدراڵی ئیدارەی کۆچبەری ئەمریکا، ناڕەزایەتییەکان لە مینیاپۆلیسەوە تا نیۆیۆرک لە تەشەنەسەندنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بی‌بی‌سی، ناڕەزایەتییەکان بە کوژرانی ژنێک لە شارێکی گەورەی ئەمریکا لە لایەن ‌‌هێزی فیدراڵی ئەمریکاوە، بە خێرایی لە مینیاپۆلیسەوە تەشەنەی سەندووە و شارەکانی نیۆیۆرک، شیکاگۆ، سیاتێل و چەند شاری تری ئەمریکای تێوەگلاندووە و تەنانەت سووتانی ئاڵای ئەمریکا لە ناوەندێکی کۆبوونەوەی ئەو وڵاتەی بەدواوە بوو.

لەو خۆپیشاندانانەدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە توندئاژۆیی پۆلیس، ناڕازیان وێڕای ئیدانەکردنی هەڵسوکەتی هەڵاواردنی و توندوتیژیی زۆر، خوازیاری ڕوون‌کردنەوە لە توێژینەوەکان و دەستەبەرکردنی دادپەوەروەری بۆ قوربانیی ڕووداوەکە بوون.

شایانی باسە لەو ڕووداوەدا "ڕێنێ نیکۆڵ مەک‌لین گود"، دایکی ٣٧ ساڵە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ، لە ئۆتۆمبیلەکەی و بە بەرچاوی ئەندامانی خێزانەکەی کراوەتە ئامانجی پۆلیس. لە کاتێکدا وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، کرسیتی نۆئێم، ئەو ڕووداوەی بە هەڵمەتی تیرۆریستی لە دژی ‌هێزەکانی ئیدارەی کۆچبەری و گومرۆک لە لایەن ئەو ژنەوە وەسف کرد و وتی: ڕێنێ نیکۆڵ هەوڵی وەبەردانی ئەو هێزانەی داوە. کەچی جەیکۆب فێری، شارەوانی مینیاپۆلیس ئەو گێڕانەوەیەی ڕەت‌کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم باسانە لەگەڵ گرتەی ڤیدئۆیی ڕووداوەکە ناخوێنێتەوە.

News ID 58189

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha