بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە(17ی بەفرانبار) و لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان بە دۆخی بژێوی و ئابووری، تاقمێکی کەمی خەڵکی لە هەندێک شوێنی و گەڕەکی پەراوێزیی شاری کرماشان کۆبوونەوەیان کرد.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا هەندێک کەسی هەڵپەرەست و بەرژەوەندخواز بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی شار، هەوڵیان دا ناڕەزایەتییەکان بە ئاراستەی بشێوی و ئاژاوەدا ببەن کە بە هوشیاریی خەڵک و هێزی ئینتزامی سەر نەکەوتن.
هەر ئێستا بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، ئاسایشی یەکجاری ئەو شارە جێگرە و چالاکیی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بەردەوامە.
Your Comment