بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، شرۆڤەگەران لایان وایە کە پاش ڕێککەوتنی کاراکاس و واشنتۆن بۆ هەناردەی نەوتی خاوی ڤێنزۆئێلا بۆ ئەمریکا تا 50 ملیۆن بەرمیل، پێدەچێت هەناردەی نەوتی ڤێنزۆئێلا بۆ چین دابەزینێکی بەرچاوی ببێت.
ئەوە لە کاتێکدا کە چین وەک گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوی جیهان، کڕیاری سەرەکیی نەوتی ڕووسیا، ئێران و ڤێنزۆئێلایە و پاڵاوگەکانی چین ناچارن، دوای ڕێککەوتنی واشنتۆن-کاراکاس بۆ مانگەکانی مارچ و ئاڤریل پەنا بۆ نەوتی ڕووسیا و ئێران ببەن.
شرۆڤەگەران بە ئاماژە بەوەی کە نەوتی ئێستای چین بەشی تا 75 ڕۆژی داهاتووە، ڕاشیانگەیاند کە ئەگەرچی کڕیاران تا ئێستا بە شێوەی جیدی باسی جێگرەوەکانیان نەکردووە، بەڵام گومانێک لەوەدا نییە کە نەوتی قورسی ئێران، بژێرەیەکی گونجاو و هەرزانباییە لەم دۆخەدا.
Your Comment