بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكرد، بهگوێرهی ئامارهكان بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانەکانی تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ژمارەی گیانلهدهستدان له گهڕهكهكانی شێخ مهقسود و ئهشرهفییه له شاری حهلهب بۆ حهوت كهس بهرزبوهتهوه و 52 كهسیش برینداربون.
ئاماژهی بهوهشكردوه، هەردو گەڕەکەکە لە هەمو لایەکەوە لە ژێر گەمارۆدان و ئەو گروپه چهكدارانهی سهر به حكومهتی سوریا ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی خۆراک و دەرمان و پێداویستییە سەرەتاییەکان دەکەن و دۆخی مرۆیی خراپتر دەکەن و ژیانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی دەخەنە مەترسییەوە.
ئهوهشی خستهڕو، هەروەها زیاتر لە 80 تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی قورس لە دەوروبەری ئەو دو گەڕەکەدا جێگیرکراون، ئەوەش نیشاندەرێکی مەترسیدارە کە پێشبینی پەرەسەندنێکی بەرفراوان و ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی گەورە دەکات.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند کە وەزارەتی بەرگری سوریا شەڕی دژی هەردو گەڕەکی "شێخ مەقسود" و "ئەشرەفیە" لە حەلەب ڕاگەیاندوە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن، و داوای لە "بەرپرسان" لە دیمەشق کرد بەرپرسیارێتی خۆیان لە بەرامبەر ئەوەی ڕودەدات هەڵبگرن.
حکومەت کرد کە "بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بەوەی ڕودەدات هەڵبگرن و پەنا ببەنە بەر ڕێگەی عەقڵ و لۆژیک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە و دورکەوتنەوە لە شێوازی شەڕ و پێکدادان"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەوەندەی سورییەکان لە شەڕ چەشتویانە بەسە. داوا لە سورییەکان و گەنجانی سوریا دەکەین لەم ڕێگایانە دور بکەونەوە و دەنگی حەق بەرز بکەنەوە و شەڕ ڕەت بکەنەوە".
ئەوە لەكاتێكدایە له نیوەڕۆی دوێنی سێشەممەوه گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفیە و بەنی زەید لە حەلەب، ڕوبەڕوی هێرشی توند و بۆردومانی هەڕەمەکی بە چەکی قورس، تۆپ و موشەک لەلایەن گروپەکانی حکومەتی کاتی بونەتەوە کە ڕاستەوخۆ ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و هێزەكانی ئەو دو گەڕەكەش بە توندی وەڵامیان داونەتەوە، ئەوەش بەگوێرەی میدیاكانی كوردستانی سووریا.
Your Comment