بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئەسەدی ڕایگەیاندووە، بە بۆچوونی ئێران، "باشترە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە یەک کاندیدەوە بچنە بەغدا".
فەرامەرز ئەسەدی داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی و ئەو دوو حزبە دەسەڵاتدارە کرد کە زۆرترین کورسی و هاوبەشیان هەیە لە پەرلەمانی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێم یەکبگرن و بە یەک کاندیدەوە بچنە بەغدا.
وتیشی: ئێمە پشتیوانی یەکڕیزی کورد دەکەین و ڕێز لە برا کوردەکانمان دەگرین.
بە گوتەی ناوبراو باشترە کورد لە نێوان خۆیاندا ڕێککەوتن بکەن لەوەی بچنە بەغدا و ناچار بکرێن لەوێ ڕێکبکەون، هیوادارم وابێت.
Your Comment