بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش هەڵبژاردرانی هەیبەت حەلبووسی و عەدنان فەیحان بۆ پۆستی سەرۆک پەرلەمانی و جێگری یەکەمی ئەو پۆستە لە ڕۆژی ڕابردوو، ئەوڕۆ پەرلەمانتارانی عێراق بۆ جاری دووەم کۆبوونەوە بۆ دیاریکردنی جێگری دووەمی سەرۆک پەرلەمانی عێراق لە نێوان ڕێبوار کەریم و شاخەوان عەبدوڵڵا، بەڵام بە هۆی ناکۆکیی دەرەوەیی نێوان حزبە کوردییەکان، ئەم کۆبوونەوەیەش بێئەنجام بوو و دوا خرا.
لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوە کە تا شەو درێژەی خایاند، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆک پرلەمانی نوێی عێراق فەرمانی بۆ دانوستانی زیاتر لە نێوان کۆتلە سیاسییەکان بەر لە کۆبوونەوەی دەنگدانی پەرلەمانی بۆ خولی سێهەم دەرکرد.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بەپێی دەستووری عێراق، پێویستە پەرلەمانی عێراق لە ماوەی 15 ڕۆژ و دیاریکردنی پۆستی سەرۆکایەتیی، کۆبوونەوە بکات بۆ دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەڵام پێدچێت بە هۆی ناکۆکیی پارتی و یەکێتی وەک دوو حزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان، ئەو ماوەیە درێژ بکرێتەوە.
Your Comment