AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٤ ١٧:٥٧

تەقینەوەی ماڵیک لە بۆکان؛ کۆچی‌دوایی دوائەندامی خێزانەکە

تەقینەوەی ماڵیک لە بۆکان؛ کۆچی‌دوایی دوائەندامی خێزانەکە

حەوتەیەک پاش تەقینەوەی ماڵێک لە بۆکان بە هۆی ماددەی ئاگرکردنەوە، هەر چوار ئەندامی ئەو خێزانە کۆچی دواییان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای تەقینەوەی ماڵێک لە گەڕەکی زیباشاری بۆکان لە بەرواری 26ی سەرماوەز بە هۆی کەمتەرخەمی و چێکردنی ماددەی ئاگرکردنەوە، ژن و مێردێک و هەر دوو کچەکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. بەڵام بە هۆی زەختی برینەکانیان، هەر چوار ئەندامی خیزانەکە بە نۆرە لە ناوەندی دەرمانیی شاری ورمێدا کۆچی دواییان کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەوڕۆ چوارشەممە 4ی بەفرانبار، بە مەرگی کچی 13ی ساڵە و دوا ئەندامی ئەو خێزانە، تراژێدیای ڕووداوەکە کامڵ بوو.

News ID 58018

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha