AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٣ ١٤:٤٦

هادی عامری باس لە دەنگۆی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی دەکات

هادی عامری باس لە دەنگۆی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی دەکات

ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراقی، لە وەڵامی ئەو هەواڵەی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی  جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی بڵاو بووەتەوە وتی: شتی وا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی عامری ڕایگەیاند: قۆرخکاری حکومەت لەسەر چەک پەیوەستە بە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراق ڕایگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەنگۆیە و قبووڵی ناکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد: داماڵینی چەک بڕیارێکی عێراقییە و عێراق دژی دەستوەردانی دەرەکییە لەو بارەوە. جەختی لەوە کردەوە: دەسەڵاتی ئایینی جەخت لەسەر قۆرخکاری حکومەت دەکاتەوە لەسەر چەک، ئێمەش باوەڕمان پێی هەیە.

News ID 57999

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha