بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران ژن و کچی ناوچە جیاجیاکانی وڵات، ڕێبەری ئێران، حەزرەتی فاتیمە زەهرا (د.خ)ی بە مرۆڤێکی ڕازاوە بە بەرزترین سیفەت لە هەموو بوارەکاندا ناوبرد.
وتیشیان: ڕوانگەی ئیسلام بۆ کەرامەت و مافەکانی ژنان لە ماڵ و کۆمەڵگادا ڕوونە، هەروەها ڕەفتاری پیاوان لەگەڵ ژنان لە بوارە جیاجیاکاندا، ئەرێ و نەخێرەکانی ڕونکراوەتەوە.
زیادیشیان کرد پێگەی ژن لە ئیسلامدا زۆر بەرز و بڵیندە و وتیان: لێکدانەوەکانی قورئان سەبارەت بە ناسنامە و کەسایەتی ژن بەرزترین و پێشکەوتووترین لێکدانەوەن.
ڕێبەری شۆڕش بە ئاماژەدان بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز سەبارەت بە "ڕۆڵی یەکسانی ژن و پیاو لە ژیان و مێژووی مرۆڤایەتی و ئەگەری یەکسانی گەورەبوونی ژن و پیاو لە گەیشتن بە کەماڵی ڕۆحی و پلە باڵاکان" وتیان: هەموو ئەم خاڵانە پێچەوانەی تێنەگەیشتنی ئەو کەسانەن کە ئایینیان هەیە بەڵام ئایینیان نەناسیوە و ئەوانەی کە هەر لە سەرەتاوە ئایینیان قبووڵ نییە. لە ڕوونکردنەوەی لۆژیکی قورئان لە بواری مافەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا جەختیان کرد : ژنان لە چالاکی کۆمەڵایەتی و بازرگانی و چالاکی سیاسی و گەیشتن بە زۆربەی پۆستە حکومییەکان و لە بوارەکانی دیکەدا مافی یەکسانیان لەگەڵ پیاوان هەیە و لە هەڵسوکەوتی مەعنەوی و هەوڵ و بزووتنەوە تاکەکەسی و گشتییەکانیشدا مەیدانەکانی پێشکەوتنیان کراوەن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بەوەی کە کولتوور خراپی ڕۆژئاوایی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە بە تەواوی ڕەت دەکرێنەوە، زیادیان کرد: لە پێناو پاراستنی کەرامەتی ژنان و کۆنترۆڵکردنی ئارەزووە سێکسییە زۆر بەهێز و مەترسیدارەکان، ئیسلام سنووردارکردن و حوکمی لەسەر "پەیوەندییەکانی نێوان ژن و پیاو، داپۆشینی ژن و پیاو، حیجابی ژنان، و هاندان بۆ هاوسەرگیری" هەیە، کە بە تەواوی لەگەڵ سروشتی ژن و کۆمەڵگای مرۆڤیدا دەگونجێت.لە کاتێکدا کۆنتڕۆڵکردنی ئیرادە سێکسییە بێکۆتا و وێرانکەرەکان لە کولتوری ڕۆژئاوادا بە هیچ شێوەیەک لەبەرچاو ناگیرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کە تایبەت بوو بە مافەکانی ژنان، ڕێبەری شۆڕش "دادپەروەری لە هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی" بە یەکەم مافی ژنان زانی و جەختی لەسەر ئەرکی حکومەت و کۆمەڵگا لە دەستەبەرکردنی ئەو مافە کردەوە.
وتیان: "پاراستنی ئاسایش و شەرەف و کەرامەت" هەروەها لە مافە سەرەکییەکانی ژنانن، و بە پێچەوانەی سەرمایەداریی ڕۆژئاوایی کە لە کەرامەتی ژن پێشێل دەکات، ئیسلام جەخت لەسەر ڕێزگرتنی تەواو بۆ ژنان دەکاتەوە.
ئامۆژگارییە گرنگەکەی ڕێبەری شۆڕش بۆ میدیاکان ئەوە بوو کە پێویستە میدیاکانمان وریا بن کە تێڕوانینە هەڵەکانی سەرمایەداری ڕۆژئاوایی سەبارەت بە ژنان بەرەوپێش نەبەن.
Your Comment