بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ئاژانسی هەواڵی ئەلجەزیرە، میدیاکان هەواڵی تەقینەوەیەک لە "گەڕەکی بەیروت" یان بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی میدیاکان، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنان کراوەتە ئامانج.
میدیاکان بڵاویانکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکە. ڕووداوەکە لە شەقامی ئەلعارید لە گەڕەکی باشووری بەیروت ڕوویداوە.
ناوەندی فریاکەوتنی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لوبنان باسی کوژرانی 5 کەس و برینداربوونی 28 کەسی کرد.
سەنتەری فریاکەوتنی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، تا ئێستا لە هێرشەکەدا کەسێک کوژراوە و 21 کەسی دیکەش برینداربوون.
Your Comment