AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢ ١٩:٥٥

دوایین هەواڵ لە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر حزبوڵڵا

دوایین هەواڵ لە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر حزبوڵڵا

میدیاکان باسیان لە هێرشی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی بەیروت کردووە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژراون و بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ئاژانسی هەواڵی ئەلجەزیرە، میدیاکان هەواڵی تەقینەوەیەک لە "گەڕەکی بەیروت" یان بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی میدیاکان، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنان کراوەتە ئامانج.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکە. ڕووداوەکە لە شەقامی ئەلعارید لە گەڕەکی باشووری بەیروت ڕوویداوە.

ناوەندی فریاکەوتنی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لوبنان باسی کوژرانی 5 کەس و برینداربوونی 28 کەسی کرد.

سەنتەری فریاکەوتنی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، تا ئێستا لە هێرشەکەدا کەسێک کوژراوە و 21 کەسی دیکەش برینداربوون.

News ID 57657

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha