بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لارێنس نۆرمەن هەواڵنێری ڕۆژنامەی ئەمریکی والێستریت ژۆرنال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: ئەگەری بردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش زۆر کەمە.
ئەو ڕۆژنامەڤانە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزیەکان لەگەڵ ئێران لە داهاتووی نزیکی دوور لە چاوەڕوانی وەسف کرد و نووسی: وادیارە بڕیار وایە کە دەرفەت بسرێتە دیپلۆماسی و نە دۆسیە بنێردرێتە ئەنجومەنی ئاسایش و نە بڕیارنامەیەک سەبارەت بە پابەندنەبوونی ئێران دەربکرێت؛ بەڵام ئەگەر لە دوو مانگی داهاتوو گۆڕانێک لەسەر ئاستی چاوەدێری ئاژانس و ڕاپۆرت دانی ئێران نەیێتە ئاراوو، لەوانەیە دۆخەکە بگۆڕدرێت.
Your Comment