AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٣ ١٩:٤٧

کاردانەوەی ئیسڕائیل بە فیلمێکی ئێرانی

کاردانەوەی ئیسڕائیل بە فیلمێکی ئێرانی

کەناڵێکی تەلەفزیۆنی نزیک لە ناتانیاهۆ بەرامبەر بە فیلمە دیکۆمێنتارییە عیبرییەکەی تەسنیم کاردانەوەی نیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی تەلەفزیۆنی ١٤ی ئیسرائیلی کە دەنگی میدیایی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە، شەوی ڕابردوو لە ڕاپۆرتی هەواڵی خۆیدا هەوڵیدا بەشێک لەم دۆکیۆمێنتارییە پیشان بدات و لە چوارچێوەی "شەڕی پڕوپاگەندەیی" ئێران لە دژی ئەم ڕژێمە باسی دەکات.

ئەو ڕاستی و بەڵگەنامانەی کە لەم فیلمە دۆکیۆمێنتارییە 26 خولەکییەدا خراوەتەڕوو، بەجۆرێک بوون کە تەنانەت ئەم دەزگای ڕاگەیاندنی زایۆنیستیش وێڕای گرتنەبەری هەڵوێستێکی نەرێنی، نەیتوانی وەڵامێک بۆ ئەو ڕاستیانەی کە خراوەتەڕوو، بداتەوە و ڕەتیان بکاتەوە.

ئەو شارەزایە ئیسرائیلییە دەشڵێت: ئێران هەوڵدەدات نیشانی بدات کە تەنانەت دوای شەڕی 12 ڕۆژە، دەستی باڵای لە بەرەکانی شەڕدا هەیە.

News ID 57554

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha