AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٥ ١٣:٢٢

سەرۆک کۆماری ئێران ئەم پڕۆژانەی لە کوردستان کردەوە

سەرۆک کۆماری ئێران ئەم پڕۆژانەی لە کوردستان کردەوە

چەند پڕۆژەی ئاوەدانی ، کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە سەفەری مەسعوود پزشکیان بۆ پارێزگای کوردستان بە شێوەی ڤێبینار کرانەوە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕەوتی سەفەری یەک ڕۆژەی سەرۆک کۆمار بۆ کوردستان پێش نیوەڕۆی پێنجشەممە چەند پڕۆژەی ئاوەدانی بە شێوەی ڤێبیناری کرایەوە.

کردنەوەی پڕۆژەی بەکارهێنانی ئاوەی بەنداوی گاران بۆ 2000 دۆنم زەوینی دەوروبەری لە شاری مەریوان

ئەو پڕۆژە لە ساڵی 1388 مۆڵەتەکەی وەرگیرا و لە ساڵی 1404 کرایەوە و ئامانجیشی گۆڕینی زەوینە دەیمەکان بە زەوینی ئاو بوو کە بە گشتی 2700 ملیار تمەن سەرمایەدانەری کراوە و بە گشتی و بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەلی کاری بۆ 12000 کەس ڕەخساندووە و بەرز کردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی، ڕێگری لە خەسار چوونی خاکی ناوچەکە و چارەسەری کێشەکانی هاوپەیوەند بە ژینگەی دەریاچەی زرێبار گرینگایەتی گەڵاڵەکەیە.


کردنەوەی پڕۆژەی گوڵخانەی 5 دۆنمی "بووژانەی تەراوەتی سروشت" لە دیواندەرە

ئەو پڕۆژەیەش لە ساڵی 1396 مۆڵەتی بۆ گیراوە و لە ئەمڕۆدا کراوەتەوە و بڕیارە تەماتەی تێدا وەبەر بهێنن و ئاستی سەرمایەدانەریەکەشی 2500 ملیار ڕیاڵە و بەرپرسی پڕۆژەکە بانکی کشتوکاڵە و بڕیارە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ 160 کەس هەلی کار بڕەخسێت و گرینگایەت گەڵاڵەکە و کاریگەری لەسەر ناوچەکەش بریتیە لە بەرز کردنەوەی بەهرەمەندی لە بەکارهێنانی ئاو و خاک، رەخساندنی هەلی کار، دابینی پێداویستی بەرهەمی تەماتە، هێنانە بازاڕی ڕاستەوخۆی بەرهەمەکە، پەرەپێدانی بەرهەمی گوڵخانەیی لە ناوچەکە.

کۆمپانیای پەنجەرەی ئاریا یەکەی وەبەرهێنانی پڕۆفیلی UPVC

ئەو پڕۆژە لە ساڵی 1402 مۆڵەتی بۆ وەگیراوە و لە ئەمساڵدا کرایەوە و بەرهەمەکەشی پڕۆفیلیUPVC ە و 500 ملیار تمەن سەرمایەی بۆ تەرخان کراوە و بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەلی کاری بۆ 500 کەس ڕەخساندووە. گرینگایەتی گەڵاڵەکە و کاریگەریەکانی: رەخساندنی هەلی کار و ڕێگری بردنە دەرەوەی دراو ڕاگەیێندراوە.

کردنەوەی پڕۆژەی گەیاندنی ئاو لە بەنداوی قوچمەوە بۆ شاری دێولان

ئە وپڕۆژە لە ساڵی 1399 مۆەڵەتی بۆ وەرگیراوە و لە ئەمساڵدا کرایەوە و ئامانج لە کردنەوەی پڕۆژەکەش دابینی ئاوی خواردەمەنی و چارەسەری کێشەی ئاوی شارەکانی قوروە و دێولانە ڕاگەیێندراوە و 1200 ملیار تمەن سەرمایەی بۆ دانراوە و بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەلی کاری بۆ 530 کەس ڕەخساندووە و گرینگایەتی گەڵاڵەکە چارەسەری کێشەی ئاوی شاری دێولان و دابینی ئاوی خۆراکی پاوەجێ بۆ 70 هەزار کەسی دێولانی و ڕێگری لە بەرز بوونەوەی بەخەسار چوونی زەوینەکانی دەشتی دێولان و گەشەی کشتوکاڵی و پیشەی شاری دێولان ڕاگەیێندراوە

News ID 57466

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha